ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ئاڵمان له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و زیاد كردنی نرخی سووته‌مه‌نی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هه‌زارن دانیشتووی شاری “ماگدبۆرگ” له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌تی فێدراڵی له كۆنتڕۆڵكردنی نرخی هه‌ڵا‌وسان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین و سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ڕووسیادا، ئه‌و وڵاته‌ش له وڵامدا هه‌نارده‌كردنی گازی بۆ ئۆرووپا ڕاگرت. ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی گاز له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ژیان و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپایی به‌ڕێوه‌چووه.