ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی ڕواڵی هه‌ر حه‌فته دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری زاهیدان دا، هه‌زاران شارۆمه‌ندی به‌لووچ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به‌شداری ڕێپێوانی بێده‌نگی بوون و به‌و شێوه‌یه درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان دژ به حكوومه‌ت دا.