ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئارژانتین له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان و مامۆستایانی زانكۆ له ئه‌یاله‌تی میسینووس له باكووری ئارژانتین ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و وێڕای ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی خاویێر میلی بوون. چوار مانگ به‌سه‌ر دسه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای خاویێر میلی تێپه‌ڕ ده‌بێت و نرخی ته‌وڕۆمی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٢٣٠ له سه‌د. گرانی و هه‌ڵاوسان ته‌نگی به چینی كرێكار، موعه‌لیمان، خوێندكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵچنیوه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئارژانیتن دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵییه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌رهه‌ڵدانیان كردووه.