ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخۆازی له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاته‌كانی كانادا، ئه‌مریكا، توركیه، ئۆردوون، توونس و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی جیهان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی خۆپێشانیان كرد. له وڵاتی كانادا، یه‌هوودیه‌كانی دژبه‌ری نتانیاهوو و كۆمه‌ڵێك له كاردی ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی ئۆنتاریۆ له خۆپێشاندانێكی هاوكاتدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پشتیوانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی كانادا له ده‌وڵه‌تی ڕاسته‌گه‌رای نتانیاهوو نیشان دا. هه‌روه‌ها له وڵاتی توركیه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین هێرشیان كرده سه‌ر كه‌سب وكاره‌كانی سه‌ر به یه‌هوودیه‌كان و له وڵاتی توونس خه‌ڵكی تۆڕه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ر كردنی سه‌فیری ئه‌و وڵاته له توونس بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له خۆپێشاندانی یه‌هوودییه‌كانی دژبه‌ری شه‌ڕ له نیۆیۆركی ئه‌مریكا، ٢٠٠ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.