ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی لوبنانی له شاری به‌یرووت دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
پاش بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی خانه‌نشینكراوانی به‌شی ده‌وڵه‌تی لوبنان سه‌دان كه‌س ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ئابووری و هه‌ڵاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه زیاتریان له خانه‌نشینكراوانی به‌شی ده‌وڵه‌تی بوون له مه‌یدانی “ڕیاز ئه‌لسولح”ی به‌یرووت په‌یوه‌ست به یه‌ك بوون و خانه‌نشینكراوانی هێزه نیزامیه‌كانیش به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌بن و ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌و بانگی ناوه‌ندی به‌ڕێ ئه‌خه‌ن. شایانی باسه كه ناڕازیان به كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه‌كه داده‌خه‌ن و له‌گه‌ڵ هێزه‌كای پۆلیس به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.