کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، قائیشار و ئه‌هواز دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.