ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوان به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.