کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئه‌هواز

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئه‌هواز 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو به ‌كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌ و ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌هواز خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.