کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشنكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له یه‌زد و‌ تاران

خۆپێشاندانی خانه‌نشنكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له یه‌زد و‌ تاران

فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراوی ساڵی ١٤٠٠، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بۆ شه‌شه‌مین جاری به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له‌ تاران و ئامووزش و په‌روه‌رشی یه‌زد كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ كۆبوونه‌كانیان دا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.