بە شوێن بانگهێشتی جەماوەری بەرەی بەرگری نیشتمانی بە ڕێبەرایەتی “ئەحمەد مەسعوود”، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی خەرمانان، لە چەندین شاری ئەو وڵاتە خەڵک ڕژانە سەرشەقامەکان و دژی تالیبان و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی پاکستان لەو وڵاتە، درووشمیان وتەوە.
بە پێی ئەو گرتە ویدیۆیانە کە لە تۆەڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، دانیشتووانی شارەکانی “کابۆل”، “مەزار شەریف”، “بەلخ” و “هەرات” بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕژاونەتە سەر شەقام و درووشمەکانی “بژی بەرەی بەرگری” و “مەرگ بۆ پاکستان” دەڵێنەوە. لە لایەکی دیکەوە هەواڵەکان باس لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان بەرەی بەرگری نیشتمانی و چەکدارانی تالیبان لە “پەنجشێر” دەکەن.