ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی ١٥٠ وڵاتی جیهان به ده‌م بانگه‌وازی “گرێتا تونبێرگ” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سوید چوون و له چه‌ند وڵاتی جیهان هه‌زاران قوتابی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی كه‌ڵكوه‌رگرتن له سووته‌مه‌نی فۆسیلی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرێتا تۆنبێرگ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌دان قوتابی له شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكا خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان ڕێکخست و بڕیاره له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كۆببنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌زاران قوتابی له شاره‌كانی سیدنی و ملبۆڕنی ئۆستڕاڵیا، بانگكۆك له تایله‌ند و گلاسكۆی ئێسكاتله‌ند به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه چوون و خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه برد. قوتابیانی ناڕازی خوازیاری ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز و كه‌مكرده‌نه‌وه‌ی سووتاندنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان بوون. قوتابیان ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌دارییه‌كان هیچ بایه‌خێك به ژینگه و سرووشت ناده‌ن و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا نابینن. ئێمه هاتووین تا ڕێگه‌یان پێ بگرین و بڵێین، نه‌وه‌كانی داهاتووش ژیانی پاكیان ئه‌وێت.