ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ئیتالیا له سه‌ر بانگهێشتی سه‌ندیكاكان و ئیتحادییه‌كانی كرێكاری ئه‌و وڵاته، له ڕۆمی پایته‌خت، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی فاشیزم و گرووپه توندئاژووه‌كان دروشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تییه به‌شدارییان كردووه. به‌شداربووان خوازیاری ڕێگریكردن له كار و چالاكییه‌كانی حیزبی “فه‌رسا نووا” له ئیتالیا بوون. سێ سه‌ندیكا و ئیتحادییه‌ی كرێكاری به دروشمی “نا بۆ فاشیزم”، بۆ به‌رگری كردن له مافی كرێكاران، به‌شداری و دابین كردنی دیمۆكراسی له‌و وڵاته، ئه‌و خۆپێشاندانه‌یان سازكردبوو. شایانی باسه كه ئه‌و خۆپێشاندانه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێپێوانی حه‌فته‌ی پێشووی گرووپه توندئاژۆكان بۆ وه‌لانانی كه‌ره‌نتینه و به‌ربه‌ست دانان بۆ وایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌نجام دراوه.