ده‌یان هه‌زار دانیشتووی خه‌ڵكی برزیل، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار “ژائیر بولسۆنارۆ” ڕاگه‌یاند و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له شاره‌كانی “ڕییۆ دۆژانیرۆ”، “سائۆ پائۆلۆ” و “برازیلیا” و به پێی بانگهێشتی حیزبه چه‌په‌كان و یئیتحادیه‌كانی كرێكاری به‌ڕێوه‌چوو.دژبه‌رانی سه‌رۆك كۆماری ڕاسیستی برزیل له ئاست به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خراپی ئابووری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و به تایبه‌ت شێوه‌ی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا ناڕازین. شایانی باسه كه وڵاتی برزیل یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنایی تێدا تۆمار كراوه.