ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان به‌ختكردنی “نه‌سرین قادری” خه‌ڵكی قاره‌مانی مه‌ریوان دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره به ئاگركردنه‌وه و داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و لانیكه‌م ٣٥ كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان خه‌ڵكی توڕه‌ی مه‌ریوان ده‌فته‌ری نوێنه‌ری ئه‌و شاره له مه‌جلیسی ڕژیم و ئۆتۆمبێلی بهكرێگیراوێكیان سووتاند و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره هێزیان له سنه و سه‌قزه‌وه بۆ مه‌ریوان گواسته‌وه، هه‌روه‌ها ژنانی ئازادیخوازی بۆكان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به فڕیدانی چارشێو و به جلی كوردی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره پیاسه‌یان كرد و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كه‌كانی سادقییه و “حه‌فت حه‌وز”ی تاران خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه “عه‌لی خامنه‌یی” دروشمیان وته‌وه، له‌گه‌ڕه‌كی غه‌فووری شاری سنه و له شه‌قامی فێرده‌وسی كرماشان شۆڕشگێڕان به كردنه‌وه‌ی ئاكر و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست.