کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ چه‌ند شاری به‌لووچستان

خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ چه‌ند شاری به‌لووچستان 2

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی به‌لووچستان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو پاش نوێژی هه‌ینی دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی بوێری به‌لووچستان له‌ شاره‌كانی زاهیدان، ته‌فتان، چابه‌هار، ئێرانشار و سه‌راوان پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ چه‌ند شاری ئه‌و ئوستانه هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و گازی فرمێسكڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه‌ و چه‌ند كه‌س برینداربوون. شایانی باسه‌ كه‌ ژنانی به‌لووچ له‌و ناڕه‌زایه‌تییانە دا ڕۆڵی به‌رچاویان بووە و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مه‌رگ بۆ سپایی و به‌سیجی” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نیشان دا و داوایان له‌ خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئێران كرد پشتیوانیان لێ بكه‌ن.