ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به سه‌دان هاووڵاتی خه‌ڵكی عێراق له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ده‌روازه‌ی ئه‌و سنووره خۆپێشاندانیان كرد و به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووری شه‌له‌مچه به‌ڕێكه‌وتن وله‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی باشووری عێراق ژیانیان گرێ دراوه به بازه‌رگانی له‌و ده‌روازه سنووریه‌و پاش داخران‌و ڕێگریكردن له هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ نێو خاكی عێراق، كه‌سب و كاری بازارییان به هۆی كه‌می كاڵا و شتومكه‌وه تووشی كێشه و گرفت بووه. كه‌می كاڵا بووه‌ته هۆی گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر ده‌روازه سنووریكه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.