كه‌متر له دوو حه‌وته ماوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٠ی ئۆكتۆبری عێراق ده‌ستپێ بكات، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له لاوانی عێراقی به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غداد، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان بوون.
خۆپێشانده‌رانی عێراقی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یادی خۆپێشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ری ساڵه‌كانی ٢٠١٩ و به‌رز ڕاگرتنی یادی گیابه‌خت كردووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌مه‌یدانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ٦٠٠ كۆژراو و پتر له ٣ هه‌زار برینداری ئه‌و ڕووداوه، خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.