ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی پرۆ دژبه ده‌وڵه‌تی “بولوارته” سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له شاری لیمای پایته‌ختی پرۆ كۆبوونه‌وه و كوژرانی ده‌یان كه‌سیان له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو به توندی شه‌رمه‌زار كرد و له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی “بولوارته” و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون. به‌وته‌ی ناڕازیان، كۆمه‌ڵوژكردنی ده‌یان خۆپپشانده‌ر ئێش و ئازارێكی زۆری به دڵ و ده‌روونمان گه‌یاندووه و چیتر ناتوانین له ئاست ئه‌و هه‌موو جه‌نایه‌ته بێده‌نگ بین.