دژبه‌رانی فاشیزم ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له چه‌ند شاری ئاڵمان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه هاوپه‌یمانی ڕاستڕه‌وه‌كان و نئۆفاشیسته‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی هانووفێر، فڕانكفۆرت، به‌ڕلین و كۆڵن به دروشمی به‌رگری له دیمۆكراسی خۆپێشاندانیان كردووه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی فاشیزم و بڕیاریان بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی بیانی له‌و وڵاته ده‌ربڕی. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوو زۆربه‌ی شاره‌كانی ئاڵمان گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه فاشیزمی نوێ بووه و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش له‌و ئاكسیۆنانه به‌شدار بوون.