ڕۆژێك به‌دوای بڕیاری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌شێك له داخوازی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و وڵاته، ناڕازیان ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، درێژه‌یان به خۆپێشاندان دا و خوازیاری جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئۆتووبانه‌كانیان داخستووه و كۆمه‌ڵێك كهلووپهلیان ئاگر داوه. ناڕازیان هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌وڵه‌ت كردووه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وه سیسته‌می هاتووچۆی وڵات قه‌پات ده‌كه‌ن. بزووتنه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه‌وی خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕۆكڕاسی ئیداری، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی له وڵاتانی دیكه، وه‌لانانی كێبه‌ڕكێی نادادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می بیانی و كۆنتڕۆڵكردنی نرخه‌كان بوون.