کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی به‌رده‌وامی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس واگۆن له‌ ئه‌راك

خۆپێشاندانی به‌رده‌وامی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس واگۆن له‌ ئه‌راك

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.

كرێكارانی شیركه‌تی پارس واگۆن له‌ ئاست ڕاده‌ستكردنی پشكی كۆمپانی به‌ ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی و وه‌زاره‌تی وزه‌، هه‌روه‌ها دانانی كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ به‌ ناوی “مولانژاد” وه‌كوو به‌رپرسی شیركه‌ت ناڕازین و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ بوون.