دواى دەستپێکى داگیرکارییەکانى ئۆکراین لە لایەن ڕوسیاوە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییانی ئۆكراینی له شاری “كییه‌ف” و “ئیستانبۆل”، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی “فه‌ڕانسه”، “گورجستان”، “به‌ریتانیا” و “ئاڵمان”، “مۆسكۆ” و “سان پترزبوورگ”ی ڕووسیه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین دروشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاری كییه‌ف له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕووسیه، و ئۆكراینیهكانی دانیشتووی شاره‌كانی ئیستانبوول و ئانتالیای توركیه له‌به‌رده‌م كونسوولخانه‌ی ڕووسیه كۆبوونه‌وه و ولادیمیر پووتینیان وه‌كوو هیتلر ناو لێبرد. هه‌روه‌ها له وڵاتانی فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، ئاڵمان و گورجستانیش ئۆكراینیهكانی دانیشتووی ئه‌و وڵاتانه و خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی تفلیس و پاریس ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خۆیان له هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ و زیادهڕوویهكانی ڕووسیه ده‌ربڕی. له لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی ڕووسیه ٨٥٠ كه‌سی له خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی دژبه‌ری شه‌ڕ له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.