شه‌وی شه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له شاری تل ئاویو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و ئازادی ئازیزانیان بوون. پێشتریش هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئانتۆنتی بلینكن بۆ تل ئاویو، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م هۆتێلی مانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مرێكا خۆپێشاندانیان كردبوو.