ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه بۆ جارێكی دیكه دژ به‌و ئاسته‌نگیانه‌ی حكوومه‌ت بۆ كه‌سب‌وكاریان سازی كردووه خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كه بازاڕیانی به‌نده‌ره‌كانی لێنگه، گه‌ناوه و ڕێگ له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌رخیس نه‌كردنی كه‌لووپه‌له هاورده‌كراوه‌كانیان مانیان گرتووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاوردنی كاڵا له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رپرسانی ڕژیم هه‌ندێك به‌ڵێنیان دا بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان هه‌ڵ نه‌گرتووه و بازاڕیان درێژه‌یان به خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری داوه.