هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س، ئێرانیان له وڵاتانی ئا‌مریكا، ئاڵمان، توركیه و هولند دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاره‌كانی “كاسێل”ی ئاڵمان و “هیۆستۆن”ی ئا‌مریكا له دوو ڕێپێوانی جیاجیادا یادی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینیان به‌رز ڕاگرت و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، له‌سێدراه‌دانی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی”یان شه‌رمه‌زار كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیان له وڵاتانی هه‌له‌ند و توركیه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌دا جه‌نایه‌تیه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم به توندی ئیدانه كرد و خوازیاری داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌ركردنی نوێنه‌ره‌كانیان له وڵاتانی ئۆرووپایی بوون.