ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٦ سه‌رنشینی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كی سپای پاسداران، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جێهان خۆپێشاندانیان كرد.
بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه، له چواره‌مین ساڵه‌وه‌گه‌ڕی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كی سپای پاسداران، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جیهان كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و گوڵی سوور، سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانیان كرد. فڕۆكه‌ی “پی.اس ٧٥٢”ی ئۆكراینی، شه‌وی ١٨ی به‌فرانباری ١٣٩٨، چه‌ند خوله‌كێك پاش فڕین له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، به دوو مووشكه‌ی سپای پاسداران پێكرا و ١٧٦ سه‌رنشین و كادری په‌رواز گیانیان له‌ده‌ستدا.