ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی به‌ریتانیا له‌شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له شاری ئێستراسبوورگی فه‌ڕانسه ئێرانیان له ڕێپێوانێكدا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی ئیدانه كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران بوون.