ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئا‌مریكا،ئاڵمان و به‌ریتانیا دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئا‌مریكا له كالیفوڕنیا و “سه‌ن دیه‌گۆ” به ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری خستنه نێو لیستی تیرۆری سپای پاسداران بوون، هه‌ره‌وه‌ها ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند شاری ئاڵمان و به‌ریتانیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران و ده‌كردنی نوێنه‌رانی ڕژیم له وڵاتانی ئۆرووپایی و داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.