ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان، سویس، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه به ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هه‌زاران ئێرانی له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی فه‌ڕاسنه، ئاڵمان، سویس و به‌ریتانیا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه به‌شداری ڕێپێوان بوون و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كردۆته‌وه، به‌شداربووان خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و سزادانی جه‌نایه‌تكاران بوون.