ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتانی ئاڵمان، كانادا و دانمارك دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
به‌پێی ڕپۆرتهكان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و كۆبوونه‌وانه دا به‌شداری به‌رینیان بووه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامیان شه‌رمه‌زار و خوازیاری داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌كان و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ڕژیم له وڵاته‌كانیان بوون، ئێرانیان له شاره‌كانی كاسێڵ، هانووفێر و فڕانكفورتی ئاڵمان، كۆپێنهاگێنی دانمارك و مۆنتڕاڵی كانادا خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌شتاگی سپای تیرۆریستی پاسداران سنووری پێنج ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه و به‌رده‌وام ده‌ڕواته سه‌ره‌وه.