ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی فه‌ڕاسنه، ئا‌مریكا و ئاڵمان به مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له‌شاره‌كانی پاریسی فه‌ڕاسنه و ماینسی ئاڵمان دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئامرێكا له‌شاره‌كانی واشینگتۆن و “لووس ئانجلێس” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران ڕێپێوانیان كرد و سروودی ئازادیان خوێنده‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.