کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان دانیشتوو له‌ وڵاتانی جیهان دژبه‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

له‌ وڵاتی ئۆستراڵیا، له‌ شاره‌كانیبریزبنوملبۆڕنئێرانیان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌شداریان كرد و وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان، كۆمه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ جه‌نایه‌ت دژبه‌ مرۆڤایه‌تی ناوبرد، ئێرانیانی تۆرنتۆی كاناداش به‌ دروشمه‌كانیژن، ژیان، ئازادیومه‌رگ بۆ خامنه‌ییكۆبوونه‌ویه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بوون، له‌ ئیتالیا و ئاڵمان ئێرانیان به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كرد و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان له‌ ئێران به‌ توندی مه‌حكووم كرد، له‌ شاریواشینگتۆن دی سیئامریكا ئێرانیان له‌به‌رده‌م بینای ئابراهام لینكۆڵن كۆبوونه‌وه‌ و داوای پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نی ئامریكا له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێرانیان كرد، له‌وڵاتی هوله‌ند و دانمارك، ئێرانیان له‌ شاره‌كانیئامسترداموكۆپێنهاگنكۆبوونه‌وه‌ و دروشمیكۆماری ئیسلامیمان ناوێتیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی ڕووسیه‌ش ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران، له‌ ئێسكاتله‌ند ئێرانیان له‌ شاریگلاسكۆكۆبوونه‌وه‌ و كوشتنیمه‌هساو سه‌ركوتی خوێناوی خۆپشانده‌رانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-