ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیان له وڵاتانی ئاڵمان، كانادا، ئا‌مریكا، ئیتالیا، توركیه، لۆكزامبۆرگ، فه‌ڕانسه،سوید، فه‌نلاند، ئۆتریش، چێك و دانمارك له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كی سپای پاسداران و گیانبه‌ختكردنی ١٧٦ كه‌س، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له‌و وڵاتانه‌ی نیشته‌جێن یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسدارانیان به‌رز ڕاگرت و هه‌روه‌ها ئێعدامی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حووم كرد و خوازیاری داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی جیهان و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ئه‌و ڕژیمه تیرۆریستیه له وڵاته‌كانیان بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا لایه‌نگرانی حیزبی هاوده‌نگی ئه‌فغانستان له ئۆرووپا به‌شداری به‌رینیان له خۆپێشاندانی ئێرانیان كردووه و وێڕای پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینیان به‌رز ڕاگرت.