ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات له واشینگتۆن و كالیفۆڕنیای ئا‌مریكا و ملبۆڕن له ئۆستڕاڵیا دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاری واشینگتۆن له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی ئا‌مریكا كۆبوونه‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران، سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ر به‌ندكراواندا به توندی ئیدانه كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیان له ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیای ئامریكاش له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سی دا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له شاری ملبۆڕنی ئۆستڕاڵیا له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه عه‌لی خامنه‌یی و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌كه‌ی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.