ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دۆستانیان به‌پێی بانگهێشتی ئۆپۆزۆسیۆن بۆ پشتیوانی له مانگرتنی گشتی و خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له ١٥٠ وڵاتی جیهان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له وڵاتی مه‌جارستان و بۆڵغارستان دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” و ” ئه‌مه دوایین هۆشداره، ئامانج خودی نیزامه“یان به‌رز كرده‌وه، له ئامستردامی هوله‌ند و چه‌ند شاری ئاڵمان له‌وانه نۆرنبێرگ، به‌ڕلین و فڕانكفۆرت ئێرانیان و دۆستانیان له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ڕاگه‌یاند، له شاره‌كانی له‌نده‌ن و مهنچهستری به‌ریتانیا و چه‌ند شاری ئۆستڕاڵیا ئێرانیان و كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی ژنان و پیاوانی ئێران ده‌ربڕی، له وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه ئێرانیان و دۆستانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوو حه‌وتووی ڕابردوو دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، له شاری لاهه‌ی هوله‌ند ئێرانیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران بوون، له چه‌ندین شاری ئامریكاش ئێرانیان ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بوون و هه‌روه‌ها له‌وڵاتانی سوید، نۆ‌رویژ، فه‌نلاند و بلژیك ئێرانیان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.