ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، به‌ریتانیا، هوله‌ند، بلژیك و كانادا دژبه ماشینی ئێعدام و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی له‌نده‌ن، ئامستردام، بڕۆكسل، هامبوورگ و وه‌نكۆڤێر به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا. به‌شداربووان داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كاردانه‌وه‌ی جیددیان به‌رامبه‌ر به شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران بێت و ڕێگه به ماشینی كوشتار و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی بگرن.