ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی تاراوگه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له وڵاتانی ئۆتریش، ئاڵمان و سوید خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له ئۆتریش له به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و له ئاڵمان ئێرانیان ڕووبه‌ڕووی سه‌فاره‌تی ڕژیم له شاری فڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی دانیشتووی گۆتنبێرگی سوید له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دووپات کردەوە. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێرانیانی ناڕازی خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن وڵاتانی ئۆرووپایی و یار‌مه‌تیدانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی بوون و داویان كرد سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌ڵه‌تی جێ بگرێت.