ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانیان له وڵاتانی كانادا، دانمارك، نۆ‌رویژ، فه‌ڕانسه، بلژیك، ئۆستڕاڵیا و سوید به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شهروهزار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئاڵمان دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه خۆپێشاندانیان كرد و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار و پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و دروشمی “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانیان له فه‌ڕانسه و ئۆستڕاڵیا دژبه ڕژیمی ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران و داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم له‌و وڵاتانه بوون، له بڕۆكسلی بلژێك،كۆپێنهاگێنی دانمارك، گۆتێنبرگی سوید و ئۆسلۆی نۆ‌رویژ ئێرانیان ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و پشتویانی خۆیان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا ڕاگه‌یاند.