ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتانی دانمارك، كانادا، ئۆتریش، هوله‌ند و ئۆستڕاڵیا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران كۆبوونه‌وه و دژبه سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان و دۆستانیان له كۆپێنهاگنی دانمارگ دژبه ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد و له وڵاتی ئۆتریش ئێرانیان له شاری ویه‌ن كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، سه‌ركوتی خوێناوی ئازادیخوازانی ئێرانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیان له سیدنی ئۆستڕاڵیا له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان به توندی مه‌حكووم كرد و لە ئامستردامی هوله‌ند و تۆرنتۆی كانادا، ئێرانیان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كانی ڕژیم له وڵاتانی جیهان بوون