ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان له‌وڵاتانی ئیتالیا، سویس، ئاڵمان و سوید به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، كۆبوونه‌وه و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاری ڕۆمی ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد و ئێرانیان له ستۆكهۆڵمی سوید له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا سه‌ركوتی خوێناوی خوپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له شاره‌كانی ژنێڤی سویس و فڕانكفۆرتی ئاڵمان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.