کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ كۆماری ئیسلامی 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، ئه‌مریكا و كانادا، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی ٥٧ و به‌ ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، كانادا، ئاڵمان، بلژێك، هۆله‌ند، سوید، نۆرویژ، دانمارك، ئیتالیا، فه‌ڕانسه و …هه‌تد دژ به‌ ٤٥ ساڵ بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئورووپا و ئه‌مرێكا له‌ ڕژیمی ئیسلامی، خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ تاوانی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون.