ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخواز له توركیا و ئۆستڕاڵیا دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئیزمیری توركیه و سیدنی ئۆستڕاڵیا به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی وێڕای پشتیوانی له شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری، ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون.