ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی دانیشتووای ئاڵمان و كانادا له شاره جیاجیاكانی ئه‌و دوو وڵاته كۆبوونه‌وه و كوشتنی “ژینا ئه‌مینی”یان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی دانیشتووای ئاڵمان و كانادا له شاره جیاجیاكانی ئه‌و دوو وڵاته كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و ژنانی ناڕازی به نیشانه‌ی ئیدانه‌كردنی كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” پرچه‌كانیان به مه‌قه‌س بڕی.