ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ئێرانیانی ئازادیخواز له واڵاتانی نۆ‌رویژ، ئاڵمان، به‌ریتانیا ، سوید، فه‌نلاند و هوله‌ند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و ئیدانه‌ی ژاراویكردنی قوتابیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز و دۆستانیان له زانكۆی “خرۆنینگن”ی هوله‌ند و هاوكات له شاری ئامستردام به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌ربڕی و ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی ئیدانه كرد. ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان، ئۆسلۆی نۆ‌رویژ، له‌نده‌نی به‌ریتانیا و چندین شاری سوید و هلسینکی لە فه‌نلاند به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی شۆڕشگیڕی ئێران ده‌ربڕی و ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.