کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی تاراوگه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ ئێرانیانی تاراوگه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕانسه‌، به‌ریتانیا، ئامریكا، سوید، ئیتالیا و یۆنان دژبه‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان ئێرانی دانیشتووی فه‌ڕانسه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو  سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بوون، هه‌روه‌ها ئێرانیان له‌ شارینیووكاسێڵی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م كۆنسوولگه‌ری كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، له‌ شاری ئیستانبوولی توركیاش ئێرانیان به‌كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشاندا، ئێرانیان له‌شاریگۆتێنبێرگی سویدیش به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌یمه‌هسا ئه‌مینیو قۆربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون، هه‌روه‌ها له‌ شاریمیلانی ئیتالیا وێرای هێرشی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمی ئیسلامی بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، خۆپێشانده‌ران ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی پۆلیس كرد و درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فێمێنیسته‌كانی وڵاتی شیلی پاش كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ دژ به‌ سه‌ركوتی ژنان له‌ ئێران، له‌ سانتیاگۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له‌ سه‌ر هه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران ده‌ربڕی، له‌ئاتێنی پایته‌ختی یۆنان، په‌نابه‌رانی ئێرانی به‌ به‌شداری شۆرای شار و نوێنه‌ری مانگرتنی ٨ی مارس، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-