ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆتریش، به‌ریتانیا، سوید، ئۆستڕاڵیا و فه‌ڕانسه دژبه ڕژیمی په‌ت و سێداره‌ی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ویه‌نی پایته‌ختی ئۆتریش و وتنه‌وه‌ی درشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم خوازیای سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون. هه‌روه‌ها ئێرانیان له له‌نده‌نی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه و خوازیاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته و دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. له وڵاته‌كانی سوید، فه‌ڕانسه و ئۆستڕاڵیا ئێرانیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم خوازیای كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌ستنی با‌ڵوێزخانه‌كان و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاتانه بوون.