ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” ئێرانیانی ئازادیخواز له‌وڵاتانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، بلژیك، ئۆتریش و به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی ڕژیم و ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه ئێعدامیه له شاره‌كانی به‌ڕلین، فڕانكفۆرت، منچستر، بڕۆكسل، ویه‌ن و پاریس خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره و سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان له یه‌كێتی ئورووپا كرد سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم دابخه‌ن و نوێنه‌ره‌كانیان وه‌ده‌ر بنێن و سپای پاسداران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.