ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، سوید، كانادا، ئۆستڕاڵیا، به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتی دیكه به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بڵاو كرابۆوه، دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژینا” ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.