ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان، دانمارك، سوید و ئۆتریش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و ئیدانه‌ی ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازدیخواز له شاره‌كانی فڕانكفورت و موونیخ به پێكهێنانی زه‌نجیره‌ی ئینسانی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌ربڕی و ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیان له ستۆكهۆڵمی سوید، ویه‌نی ئۆتریش و كۆپێنهاگنی دانمارك به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان دژبه قوتابیان و خوێندكاران شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری سزادانی تاوانباران و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بوون.