ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی تاراوگه له‌وڵاتانی “به‌ریتانیا”، “گورجستان”، “ئاڵمان”، “كانادا” و “دانمارك” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی موونیخ له ئاڵمان، ئێرانیان له شاره‌كانی “كۆپێنهاگن”ی دانمارك، “له‌نده‌ن”ی به‌ریتانیا، “تفلیس” له گورجستان، “مۆنتڕاڵ”ی كانادا و “كاسێل”ی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ڕژیم و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.